پێموانییه له ئێستادا کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سرێت چاپ
محه‌مه‌د خوشچێهره : پێموانییه له ئێستادا کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سرێت
سازدانی دیمانه: هاوار موده‌بێر
9 / 6 / 2011
محه‌مه‌د خوشچێهره: ئه‌و گوتار و هه‌ڵوێستانه چه‌ند هۆکاری هه‌یه که ده‌کرێ به وردی باس بکرێ و لێی بکۆڵیته‌وه، به‌لای منه‌وه یه‌کێ له هۆکانی ورووژاندنی ئه‌و مه‌یله شه‌ڕخوازییه له وته و پراتیکدا. به‌ده‌ستهێنانی مه‌شروعییه‌ت و ده‌نگوناوی حیزبی بووه که له دوای ئینشیعابه‌کان له حیزبه‌کاندا ڕوویدا و باسی ده‌سپێکردنی شه‌ڕی چه‌کداری کرا تا وه‌ک هۆکارێکی جیابوونه‌وه‌کان ناوی لێ بنرێت و باس له‌وه بکرێ که ئه‌وان قائل به‌وه نه‌بوون که له ئۆردوگاکاندا په‌سیڤ بمێننه‌وه.
به بڕوای زۆر چاو‌دێر و بڕوای منیش هۆیه‌کی دیکه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر قه‌یرانێکی ناوخۆیی هه‌یه به‌م شێوازه لێی بپه‌ڕنه‌وه یان له قه‌یرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ورووژاندنی ئه‌م گوتاره ده‌توانێ تا ڕاده‌یه‌ک تائسیری له سه‌ر ڕه‌وشی ناوخۆیی ئه‌و حیزبه‌وه هه‌بێ که ده‌ورووژێنێت.
هۆکارێکی دیکه‌ش که به‌لای منه‌وه گرینگه نه‌بوونی هه‌ست به به‌رپرسیارێتییه
که لایه‌نگرانی ئه‌م مه‌یله و بکه‌رانی, دۆخی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به‌نیسبه‌ت کرداره‌کانیان به گرنگ چاو لێ ناکه‌ن. باری گوزه‌رانی خه‌ڵک، گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌سله‌ن جێگیربوونی فه‌رهه‌نگی خه‌باتی مه‌ده‌نی و به‌گشتی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌چاو ناکرێ. ورووژاندنی چه‌مکی شه‌ڕخوازی, به‌رژه‌وه‌ندیی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه و گوشاری زۆرتری ئه‌خاته سه‌ر، به‌لای منه‌وه ئه‌مه هه‌ست نه‌کردنه به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
جیا له‌مه‌ش ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌ی بابه‌ته‌که ئه‌مه‌یه کورد به‌گشتی له پارچه‌کانی تر به‌ره‌و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی نزیک ئه‌بێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تیش نه‌بێ به‌ڵام ئاشکرایه به‌رژه‌وه‌ندیی پارچه‌کانی کوردستان پێکه‌وه به‌ستراون، هه‌ر بۆیه ورووژاندنی چه‌مکی شه‌ڕخوازی, به‌رژه‌وه‌ندیی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه و گوشاری زۆرتری ئه‌خاته سه‌ر، به‌لای منه‌وه ئه‌مه هه‌ست نه‌کردنه به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان.






